به‌وێنه.. دوای 500 ساڵ په‌نجه ونبوه‌كه‌ی قوسته‌نتین دۆزرایه‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
پسپۆڕانی بواری شوێنه‌وار و هه‌ڵكۆڵین دوای 500 ساڵ توانیان په‌نجه ونبوه‌كه‌ی په‌یكه‌ری برۆنزی ئیمپراتۆری ڕۆمانی بدۆزنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه په‌یكه‌ری ئیمپراتۆری ڕۆمانی " قوسته‌نتینی گه‌وره‌یه" و 39 پێ به‌رزه و به نزیكه‌ی له ساڵی 330 دوای میلاد دروستكراوه و له مۆزه‌خانه‌ی كاپیتۆلین له ڕۆما ده‌ست و سه‌ر و ئه‌و تۆپه خڕه‌ی به ده‌ستیه‌وه بووه هه‌ڵگیراوه.
ساڵی 2018 خانمه توێژه‌ر" ئۆریلیا ئه‌زیما" گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له پاریس له ساڵی 1913 وه‌ك په‌نجه‌ی قاچ هه‌ڵگیراوه له‌ڕاستیدا په‌نجه‌ی ده‌ستی په‌یكه‌ره‌كه‌ی قوسته‌نتینی گه‌وره‌یه و له‌م ڕێگه‌یه‌وه توانرا ئه‌وه‌ی 500 ساڵه ونبوه له ڕۆمانیه‌كان بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆیان.
ده‌رگای مۆزه‌خانه‌كانی ئیتاڵیا له 26 ی 4 ه‌وه كراوه‌ته‌وه دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.