نه‌وه‌كه‌ی شاژن هاوشێوه‌ی باوكیه‌تی
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
دۆق و دۆقه‌ی كامبریدج " شازاده ولیام و كه‌یت میدلتۆن" ی هاوسه‌ری وێنه‌یه‌كی شازاده شارلۆتی كچیان بڵاوكرده‌وه به‌بۆنه‌ی یادی 6 ساڵه‌ی له‌دایكبونیه‌وه.
وێنه‌كه‌ی شا‌رلۆت به دوو شێوازی جیاواز له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی باوكی له یه‌كدراوه و له‌لایه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ته‌مه‌نی منداڵی شاژنی كۆچكردوو" دیانا" دایكی ولیام و دوای به‌راورد كردن تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م خانمه بچووكه شێوه‌ی زۆر له باوكی ده‌چێت و هه‌موان پێی ده‌ڵێن" كچی باوكیه‌تی" و به نزیكه‌ی شێوه‌ی شاژنه دیاناش ی تیادایه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه له‌كاتێكدایه 10 ساڵ به‌سه‌ر هاوسه‌رگیری ولیام و كه‌یت تێپه‌ڕ بووه.