راچڵەکین-
پەروەردەی کەلار رایگەیاند، ئەمرۆ دووشەممە کاتژمێری 12ی نیوەڕۆ سەردانی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی مانگی 12ـ2020 وانەبێژان.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەکاتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە و سبەینێ سێشەممە تەنها پارەی مامۆستایانی سەنتەری شاری کەلار و سەنتەری ناحییەی ڕزگاری دابەش ئەکرێت.
هەروەها ڕۆژی چوار شەممە 5ـ5ـ2021 پارەی مامۆستایانی گوندەکان دابەش ئەکرێت.
پەروەردەی کەلار دەشڵێت، پێویستە وانەبێژ خۆی ئامادەبێت و ناسنامە کەسی پێبێت و لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە ڕێکارەکانی تەندروستی ڕەچاو بکەن.