کەمخوێنی منداڵان و چەند خاڵیکی گرنگ

تەندروستی

03/05/2021     ژمارەی بینراو 391

کەمخوێنی منداڵان و چەند خاڵیکی گرنگ

ڕاچڵه‌كین-
ئەگەر منداڵەکەت خوێنی کەمە بەهۆی توخمی ئاسن ئەوا ئەو خاڵانە لە یاد مەکە، كه‌ دكتۆر سۆران پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا باسیكردوه‌.

1-  ئەو چارەسەرییەی بۆی نوسراوە وەکو خۆی و بۆ ماوەی دیاریکراو بۆی بەکار بێنە.
2- ئەو خواردنانەی زیاتر بدێ کە دەوڵەمەندن بە ئاسن
3- هەندێک خواردن و خواردنەوە مژینی ماددەی ئاسن کەم دەکاتەوە لێ ی بەدور بە بەتایبەتی پێش پێدانی دەرمان.
4- لە پاش تەواو بونی ماوەی دیاریکراوی چارەسەری بەدواداچون بۆ منداڵەکەت بکەوە بۆ ئەوەی ئەنجامەکەی ببینی.
5- هەمیشە پشکنینەکانی ڕابردوو لەگەل خۆت ببە بۆ لای پزیشک.
6- ئەگەر پاش تەواو بونی چارەسەری سودی نەبو پێویستە بەدواداچونی زیاتری بۆ بکرێت چونکە لەوانەیە کێشەیەکی تری هەبێت لە پاڵ کەمی ئاسن یان کێشەیەک لە چارەسەرییەکەی هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن