هەزاران تووشبووی نوێی كۆڕۆنا لە عیراق تۆماركران

عێراق

03/05/2021     ژمارەی بینراو 131

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركراوەو 30 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، رێژەی چاكبوونەوەش بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزارو 68 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا حەوت هەزارو 351 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 30 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی ئەو وەزارەتە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 79 هەزار و 998 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش 15 هەزارو 566 كەس گیانیان لەدەستداوەو 964 هەزارو 551 تووشبووش چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 89.3%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن