وەزیری تەندروستی: بەم رێگەیە دەرگای خوێندنگەكان دەكرێنەوە

کوردستان

03/05/2021     ژمارەی بینراو 268

راچڵەكین –
 
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، باس لە ئەگەری كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن دەكات و دەڵێت: ئەگەر ئامارەكانی توشبووانی كۆڕۆنا دابەزن، ئەگەری هەیە بە رەچاوكردنی رێكارێكی توندی تەندروستی و بە میكانیزمێكی تایبەت، دەرگای خوێندنگەكان بەڕووی خوێندكاراندا بكرێنەوە.

د. سامان بەرزنجی، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، ئەگەر رێكارەكانی خۆپارێزی بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت و لەرۆژانی جەژنیشدا هاووڵاتیان خۆیان لە تێكەڵاوبوون بپارێزن و ئامارەكانی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا لە هەرێم روو لە كەمبوونەوە بكات، ئەوا ئەگەری هەیە بە میكانیزمێكی تایبەت، دەرگای خوێندنگەكان بكرێنەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی پێشوویدا رایگەیاندبوو، ئەگەر هاتوو لەدوای جەژنی رەمەزان دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكرێنەوە،  ئەوا تەنها بابەتە بنچینەییەكان دەخوێندرێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن