نێچیرڤان بارزانی دێتە سلێمانی

کوردستان

04/05/2021     ژمارەی بینراو 135

راچڵەکین-

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بکات لە سلێمانی.
 
بە گوێرەی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی و گۆڕان باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق و بابەتی نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان دەکات. 
 
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر سەردانی عه‌لى باپير، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ريى كوردستان و سه‌لاحه‌دين به‌هائه‌دين، ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان- کرد و لەگەڵیان کۆبووەوە.

رۆژی 12-4-2021، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان داوای لە سەرجەم فراکسیۆنەکان کرد تاوەکو 15-5-2021 ی ئەمساڵ سەرنج و تێبینییەکانیان لەبارەی پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان بدەنە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن