مەكسیك؛ كەوتنەخوارەوەی میترۆیەك لەسەر پردێك زیاتر لە 90 قوربانی لێكەوتەوە

جیهان

04/05/2021     ژمارەی بینراو 198

راچڵەكین-

لەئاكامی كەوتنەخوارەوەی میترۆیەك لەسەر پردێكی هەڵواسراو لە شاری مەكسیكۆ سیتی پایتەختی مەكسیك زیاتر لە 90 كەس بوونە قوربانی.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە، تائێستا بەهۆی ئەو رووداوەوە 19 كەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 70 كەسی تر برینداربوون.

میدیاكانی مەكسیك بڵاویانكردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەكاتی تێپەڕبوونی میترۆیەك بەسەر پردێكی هەڵواسراو، پردەكە رووخاوەو بەهۆیەوە میترۆكە بەسەرنشینەكانیەوە كەوتووەتە خوارەوەی كە بەكارەساتێكی تراژیدی ناوزەدكراوە.

سەرباری ئەوەی تیمێكی زۆری بەرگری شارستانی و پۆلیسی مەكسیك لەشوێنی رووداوەكەن و سەرقاڵی رزگاركردنی قوربانییەكانن، بەڵام تائێستا هۆكاری روداوەكەیان ئاشكرا نەكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن