راچڵەکین-
نرخی کاتژمێڕیک کارەبای موەلید ئەهلییەکان بۆ مانگی نیسان به (38) دینار دیارییکراوە، بەوەش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئەو مانگە له نێوان دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و (500) دینار دیاری‌کرا.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشه‌ممه (2021.5.4) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی چوار (نیسان)ـی به (38) سی و هه‌شت دینار بۆ یه‌ك کاتژمێر/ئه‌مپێر كاركردن دیاریكرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی نیسان به (38) دینار دیارییکراوە، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاووڵاتیان له‌نێوان (50) بۆ (70) کاتژمێرە به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و (500) دیناره، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی پێنج (ئایار) تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له کاتژمێر 12:00ـی نیوه‌ڕۆ بۆ4:00ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) خولەک كاریان پێبكرێت، به‌ڵام له‌دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.