پارێزگاری پێشوتری هەولێر پۆستێکی لە بەغدا وەرگرت

کوردستان

04/05/2021     ژمارەی بینراو 409

راچڵەکین-

نەوزاد ھادی, پارێزگاری پێشووتری هەولێر، دەبێتە راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ چاودێریکردنی کاروباری پڕۆژەکان.

نەوزاد ھادی، راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاری پێشووتری ھەولێر،  بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە:"راستە کە ئەو پۆستە بە من دەدرێت و چاوەڕێ دەکرێت فەرمانی دەستبەکاربوونم دەربچێت و دەست بە کارەکانی خۆم بکەم بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر ئاشکرا بکات".

نەوزاد هادی، بۆ ماوەی 15 ساڵ پارێزگاری هەولێر بوو، دوای ئەوەی دەستی لە پۆستی پارێزگاری هەولێر کێشایەوە بووە راوێژکاری نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن