کیسی مەمک چییە؟
ڕاچڵهكین-
کیسی مەمک بریتیە لە تورەکەیەک کە شلەمەنی تێدایە، کیسی ناو مەمک بۆی هەیە لە یەک مەمکدا بێت یان لە هەردوولادا هەبێت، هەروەها بۆی هەیە یەک دانە ێت یان چەن دانەیەک بێت بە چەن قەبارەیەکی جیاواز، دكتۆره سهناریا پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهخاته ڕوو.
1- خانمەکە وەک ڕەقیەک هەستی پێ دەکات لە كاتی پشکنینی خۆیی یان وەک تۆپەڵ و گرۆ لە شێوەی هێشوە ترێ.
2- هەنێک جار دەردراوێکی سهوەز یان قاوەیی لە گۆی مەمکەوە دەرئەچێت.
3- ئازار دروست ئەکات.
4-ئهگەر ژمارەیان زۆر بێت لە مەمکێکدا لەوانەیە قەبارەی ئەو مەمکە گەورەتر بێت و ئاوسانی هەبێت بە تایبەت پێش سووری مانگانە.
5- هەنێک جار هەو کردن ڕوو دەدات، خانمەکە هەست بە ڕەقیەک و سووربونەوە و ئازارێکی زۆر ئەکات.