گەنەی جاڵجاڵۆکەیی

کشتوکاڵ

04/05/2021     ژمارەی بینراو 441

گەنەی جاڵجاڵۆکەیی


ڕاچڵه‌كین-

گەنەی جاڵجاڵۆکەیی لە بنەماڵەیTetranychidae ە کە نزیکەی 1200جۆری ناسراوی هەیە لە جیهاندا،یەکێکە لەو کێشانەیە کە ڕووبەڕووی جووتیاران وباخەوانان وتەنانەت کابانی ماڵان دەبێتەوە و یەکێک لە ناسراوترینیان گەنەی جاڵجاڵۆکەییە کە ئافەتێکی مەترسیدارە بۆبەرهەمە کشتووکاڵی وباخیەکان وگوڵی ناوماڵانیش.

ناوەکانی تری گەنەی سوور و دووخاڵە کەبە هۆی ئە دوو خاڵەی لە سەر لاشەیەتی ناو نراوە، ساڵانە بە دەیان دۆنم بەرهەمی کشتووکاڵی وباخ لە ناو دەبات وەک هەنجیر و شلیک وخەیار وهتد.

یەکێک لە سەرەتایی ترین ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئافەتە ئەوەیە کە بە ناسینی جۆری عەنکەبووتەکەو جۆری بەرهەمەکە وڕێژەی زیانەکانی بە زووترین کات چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزیتەوە.

لاشەیەکی بچووکیان هەیەو بە زۆری نیو ملیم دەبن کە بە چاوی ئاسایی بە باشی نابینرێت و بە ڕەنگی سوور،زەرد،قاوەیی وپرتەقاڵی دەر ئەکەون کە ڕەنگەکانیان دەست نیشانی تەمەنیان دەکات.بە زۆری کاتێک لە ڕووەکەکە خۆراک وەردەگرن دەست دەکەن بە ڕستنی جاڵجاڵۆکەو گەڵاو قەدیش دەگرنەوە.

ئەو نیشانانە چین کە دەری دەخەن ڕووەکەکە عەنکەبووت لێی داوە:
1- دەرکەوتنی هەندی کونی بچووک لە لاشەو گەڵای ڕووەک کە بە هۆیەوە شیرەی ڕووەک دەمژن.
2- دەرکەوتنی پەڵەی زەرد وقاوەیی لەسەرگەڵاکان
3- دەرکەوتنی تاڵی باریک وسپی لە سەر گەڵاو قەدی ڕووەک.
‌‌4- داکەوتن و وشکبوونی گەڵاکان
بە زۆری  دار میوەکان وڕووەکەکان وگوڵە ماڵییەکان وسەوزەمەنییەکان دەکرێت تووشی ئەم ئافەتە ببێتەوەو لە ناویان ببات.

ئەو ڕێکارانەی کە بۆکەمکردنەوەی ئەم عەنکەبووتانە بەکاردێت چین:
1- ئاودێری ڕێک وپێکی ڕووەک بە پێی کاتی پێویست چونکە وشکبوونی خاک ڕێژەی عەنکەبووت زیاد دەکات.
2- ڕێگرتن لە گەرمبوونی لە ڕادەبەدەری ئەو شوێنەی ڕووەکەکەی تیایە بەتایبەت خانووە پلاستیکییەکان وگوڵی ناوماڵ.
3- بە کارنەهێنانی لە ڕادەبەدەری پەیین ودەرمانە کیمیاییەکان.
4- شۆردنەوە بە ئاو بە جۆرێک ژێر گەڵاکانیش بشۆرێتەوە بە مەرجێک فشاری ئاوەکە زیان بە گەڵاکان نەگەیەنێت.
5- تێکەڵ کردنی پیاڵەیەک زایی قاپ ششتن لەگەڵ بیست لیترئاوو پرژاندنی لە گەڵاکان بە ڕێکوپێکی.
6- تێکەڵکردنی نیو کیلۆ بۆ کیلۆیەک سیر دوای ئەوەی لە عەساڕە ئەدرێت ئاوەکەی تێکەڵ بە بیست لیتر ئاو بکرێت ولە ڕووەکەکە بپرژێنرێت.
7- تێکەڵ کردنی ئاوی پیاز بە جۆرێک بۆنی زۆربێت لە ناو ئاوەکەو پرژاندنی.
8- تێکەڵکردنی تەماکۆ بەو ئاوەی لێی دەپرژێنیت بۆ ماوەیەک کە تاڵییەکەی بچێتە ناو ئاوەکە.
هەموو ئەمانە ئەو ڕێکارە ئاساییانەیە کە دەتوانرێت بۆلەناوبردنی عەنکەبووت بەکارببرێت وزیان بە ڕووەکەکە نەگەیەنێت.

ئا: ئەندازیار ئەنوەر مەریوانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن