لیژنەی بینینی مانگ جەژنی رەمەزان دیاریدەکات

کوردستان

08/05/2021     ژمارەی بینراو 1726

راچڵەكین-کۆچەر عەزیز

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی لەهەرێمی كوردستان دەڵێت، رۆژی 11ی ئەم مانگە لیژنەی باڵای بینینی مانگ كۆدەبێتەوە بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

نەبەز ئیسماعیل، ئەمڕۆ شەممە بە (راچڵەكین)ی راگەیاند، رۆژی 11ی ئەم مانگە لیژنەکانی بینینی مانگ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، ئەگەر مانگ نەبینرا ئەوە رۆژی چوارشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

وا بڕیارە بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان مەراسیمی نوێژی جەژن لە مزگەوتەکان ئەنجامبدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن