كۆرۆنا هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری په‌رێشان كردووه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هونه‌رمه‌ندی میسری " سه‌میر غانم" ئاشكرای كردوه كه دۆخی ته‌ندروستی ئه‌م هونه‌رمه‌نده باش نییه و له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردایه و له به‌رامبه‌ردا ده‌لال عه‌بدول عه‌زیزی هاوسه‌ری دۆخی ته‌ندروستی جێگیره و به‌گوێره‌ی پرۆتۆكۆلی كۆرۆنا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
گۆڤاری"الیوم السابع" ی میسری له زاری سه‌رچاوه‌كه‌وه ئاشكرای كردوه كه هونه‌رمه‌ند سه‌میر غانم توشی سست بوونی گورچیله‌كانی بووه.
دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕۆژی 5 شه‌ممه‌ی ڕابردوو هونه‌رمه‌ند سه‌میر غانم ی ته‌مه‌ن 84 ساڵ گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی " مهندسین" له پارێزگای الجیزه و له‌گه‌ڵیدا هه‌ریه‌ك له هاوسه‌ره‌كه‌ی و دنیا ی كچی و ئه‌ندامانی تیمی به‌رهه‌مهێنانی درامای" عالم موازی" كه دنیا ڕۆڵی تیادا ده‌بینێت توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.