ئایا سبەینێ جەژنە؟

کوردستان

11/05/2021     ژمارەی بینراو 1927

راچڵەكین –

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند بەهۆی نەبینینی مانگەوە، سبەی تەواوكەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی پێنجشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

ئێوارەی ئەمڕۆ 11-5-2021، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی، ڕایگەیاند: سبەی چوارشەممە 12-5-2021 تەواوكەری مانگی ڕەمەزانەو رۆژی پێنجشەممەش دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

هاوكات، ديوانی وەقفی سوننە لە عیراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگی شەوال نەبینرا، بەو هۆیەشەوە سبەینێ چوارشەممە تەواوكەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی پێنجشەممە 13-5-2021 یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

هەرلەو بارەیەوە، هەر یەك لە عەرەبستانی سعودیەو ئەندۆنیسیا و چەند وڵاتێكی عەرەبی بڕیاریاندا سبەینێ چوارشەممە تەواوكەری مانگی رەمەزان بێت و رۆژی پێنجشەممەش یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن