ته‌لی ددان كه‌ی‌ زیانی هه‌یه‌؟

تەندروستی

11/05/2021     ژمارەی بینراو 2065

ته‌لی ددان كه‌ی‌ زیانی هه‌یه‌؟


ڕاچڵه‌كین-

ئامانج لەدانانی  تەلی ددان یان بۆ گەرانەوەی  جوانییە یان بۆ گەرانەوە و باشترکردنی  کرداری جوین و قسەکردن، بەڵام ئەگەر ئێمە لەکاتی دانانی تەلی ددان گرنگی بە تەندروستی دەم وددان نەدەین ئەوا جگە لە زیان هیچی تر نییە، دكتۆره‌ ده‌روون پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ددان له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ته‌لی ددان ده‌خاته‌ ڕوو.

بێگومان تەلی ددان دوای هەموو چارەسەرێک دادەنرێت ئەگەر هه‌وكردنی پوک وکلۆری زۆر هەبێت دانانرێت تا چارەسەر نەکرێت و کۆنترۆل نەکرێ یانیش هەر کێشەیەکی تر ، بۆیە ئەگەر دوای ئەم چارەسەرانە گرنگی بە تەندروستی دەم و ددان نەدرێت تەلی ددانەکە بارودۆخەکە خراپتر دەکات.

ئەو شتانەی پێویستە بکرێن بۆ راگرتنی پاک و خاوێنی دەم وددان لەوکاتەدا :
1- شۆردنی ددان بە بەکارهێنانی فلچەیەکی نەرم هەر وەکو باری ئاسایی کە بەکارت هێناوە بە گۆشەی 45 ، شۆردنی بەشی سەرەوەی تێلەکەو بەشی خوارەوە ، بەشی ناوەوەش بەو شێوەیە.(single tufted brush)

2-بەکارهێنانی فڵچەی تایبەت بە پاکردنەوەی نێوانی ددانەکان. کە ئەوەیان زۆر گرنگە بۆ پاککردنەوەی نێوانی ددانەکان .

3-بەکارهێنانێ پەتی ددان ، لێرەدا ژێر پوکەکەو نێوانی ددانەکە پاک دەکەیتەوە تا ئاستی ته‌له‌كه‌.

4- ئەگەر هەر یەکێک لەمانە نەتوانرا بکرێ کە دەبێت بکرێت ، وە زۆر پێویستە، ئەوا دەبێت غەرغەرەی تایبەت بەکاربهێنی کە فلۆرایدی تیایە.

5-وە پێویستە دوای هەموو خواردنێک پاک بکرێتەوە ئەگەر بە غەرغەرەکردنێکیش بێت.وە پاککردنەوەی زمانیش گرنگه .

6-زۆر گرنگە هەویری ددانەکە فلۆرایدی تیا بێت، ئەگەر مەترسی کلۆری هەبێت ، یان کەم بێت .

7-سەبارەت بە خۆراک هەموو خواردنێکی ڕەق و شیرین تەرک بکرێت ، سیستەمێکی تەندروست پەیرەوبکرێ (ڤیتامین، پرۆتین  و کانزا سودبەخشەکان بۆ تەندروستی بەتایبەت بۆ تەندروستی  پوک )تیابێت .

8- لەهەموو ئەو خواردن و خواردنەوانە دوور بکەویتەوە کە دەبنە هۆی گۆرانی ڕەنگی ددان و کۆبوونەوەی بەکتریاو  ، چونکە دوای لادانی براکێتی تەلەکە بازنەیەک لەسەر رووی دانەکە دروست دەبێت کە شوێنی براکێتەکەیە و داپۆشراوە لەو ماوەیەدا بەتایبەت کە ماوەکەی ساڵێک یان زیاتر بێت تەلەکە لەناو دەمدا. 

بۆیە لەکاتی دانانی تەلی ددان پێویستە بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر گرنگی بە تەندروستی دەم وددان بدرێت ، چونکە لەوکاتەدا مەترسی کۆبونەوەی پاشماوەی خۆراک و کۆبوونەوەی بەکتریا زیانبەخشەکان زیاترە، تێلی ددان هۆکارێکە بۆ کۆبوونەوەی کلس لە نێوان ددانەکان و کلۆر بوون ئەگەر پاک و خاوێن ڕانەگیرێت . 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن