یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لەتوركیاوە گواسترایەوە پرتوگال

وەرزش

13/05/2021     ژمارەی بینراو 401

راچڵەكین-

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا، بڕیاریدا بەگواستنەوەی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە ئەستەنبوڵ-ی توركیا، بۆ پۆرتۆ-ی پرتوگال لەكاتێكدا بڕیارە یاریەكە 29ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپالەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو هاندەرانەی بەنیازن ئامادەی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ بن كەلەنێوان هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و چێڵسی بەڕێوەدەچێت، بە هۆی رێكارەكانی حكومەتی بەریتانیا بەرامبەر كۆرۆنا، ناتوانن گەشت بۆ توركیا بكەن.

ئەوەش روونكراوەتەوە، یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بیری لەوە كردبووەوە یاریەكە لە بەریتانیا ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی پەیڕەوكردنی كەرەنتینە لە بەریتانیا، بڕیاردراوە یاریەكە لە یاریگای دراگۆ لە شاری پۆرتۆ-ی پرتوگال ئەنجام بدرێت.

ئەوەش روونكراوەتەوە، 12 هەزار هاندەر دەتوانن ئامادەی بینینی یاری كۆتایی نێوان مانچستەر سیتی و چێڵسی بن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن