نه‌خۆشییه‌كی نامۆ له كه‌نه‌دا بڵاوبۆته‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخن ئاسۆ
پسپۆڕان و پزیشكان له سه‌رتاسه‌ری جیهان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه نامۆیه ده‌كه‌ن كه توشی مێشكی 48 هاوڵاتی كه‌نه‌دی بووه و 6 یان به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" واشنتن پۆست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه پزیشكان له ویلایه‌تی" برانزویك" ی كه‌نه‌دی تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی كۆتایی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی" كرۆتزفیلد جاكوب" كه توشی مێشك ده‌بێت زیادی كردوه و به‌هۆیه‌وه له ملیۆنێك كه‌س 2 كه‌س پێی ده‌مرێت له ساڵێكدا.
ئه‌و 48 كه‌سه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون له كه‌نه‌دا ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-85 ساڵدایه و نیوه‌یان ڕه‌گه‌زیان نێره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیاره نه‌خۆشییه‌كه چییه به‌ڵام به‌رپرسان تا ئێستا نه‌یان توانیوه پشكنینی ورد و چاره‌سه‌ری توشبووان بكه‌ن.
توشبووان به‌م نه‌خۆشییه توشی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی و ئازار و ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كان ده‌بن و خه‌ویان لێناكه‌وێت ته‌نانه‌ت به به‌كارهێنانی ده‌رمانیش چاكنابنه‌وه و یاده‌وه‌ریان لاواز ده‌بێت.