کرداری ڤاکسین کردن بۆ بەرزکردنەوەی لەشي پەلەوەر و باڵندە دژی ڤایرۆسی نیوکاسڵ
ڕاچڵهكین-
بەخێوکەری بەرێز هەمیشە ڤایرۆسەکان بونەتەمایەی زەرەرێکی زۆر لە پرۆژەکانی بەخێوکردنی پەلەوەر و باڵندە، بۆیە تۆی بەخێوکەر دووربی لەو زیانە پێویستە بە بایەخەوە ڤاکسین کردنی پەلەوەرەکانت بکەیت
دوو جۆر ڤاکسین کردن هەیە :
1- ڤاکسینی زیندوو . کە بەحەبی بن ئاو ناسراوە .
2- ڤاکسینی مردوو . کە بەدەرزی شیری ناسراوە
رێگا زانستی و باوەکانی ئێستا پەیرەو دەکرێ لە دونیای بەخێوکردنی پەلەوەری پرۆژە بچوکەکان واتا پرۆژەی ماڵان بەم شێوەی خوارەوەیە :
ـ بۆ جوجکە واباشە لەخوار تەمەنی دە رۆژی ڤاکسینی زیندوو بکرێت بۆی بەرگری لەدژی ڤایرۆسی نیوکاسڵ وەربگرێت و تووش نەبێت . بەرێگای ئاوی خواردنەوە یان سەرنقوم کردن لەنێو ئاو .
ـ پاشان لە تەمەنی سەرووی بیست و یەک رۆژی دەتوانی ڤاکسینی زیندوو واتا دەرزی بەکاربێنی بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش لە دژی نەخۆشییە ڤایرۆسیەکان بۆ ماوەیەکی درێژ . ئەمەش بەلێدانی دەرزی لە ژێر پێست .
تێبینی:
1- ڤاکسینی زیندوو واتا حبی بن ئاو بەرگری لەش لەدژی ڤایرۆسەکان زیاد دەکات بۆ ماوەی بیست و پێنج رۆژ .
2- ڤاکسینی مردوو واتا دەرزی بن پێست بەرگری لەش زیاد دەکات لەدژی ڤایرۆسەکان بۆ ماوەی سێ مانگ .
بۆیە بەخێوکەری بەرێز بۆ زیاتر پرەو دان بەپرۆژەکەت و دوربونت لە کێشەی ڤایرۆسەکان گرنگی تەواو بە ڤاکسینەکان بدە بەشێوەی خشتەی رێک و پێک ئەنجامیان بدە و بایەخی تەواویان پێبدە .
د . ئالاو ئارام ـ دەرچووی کۆلێژی ڤێتەرنەری دهۆک