زێباری: ئەگەر پەكەكەش نەبێت.. توركیا لە ئێستادا لەعیراق و هەرێم ناكشێتەوە

کوردستان

18/05/2021     ژمارەی بینراو 332

راچڵەكین-

راوێژكاری سەربازی سەرۆكی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر پەكەكە "عاقڵ نەبن" شەڕێكی گەورە لە نێوان پێشمەرگەو ئەواندا دروست دەبێت.

بابەكر زێباری، رایگەیاند، توركیا سەرباز و موشەك و فڕۆكەی لەناو خاكی هەرێمدا هەیە، دەشڵێت:" ئەگەر پەكەكەش نەبێت، توركیا لە ئێستادا لە عێراق و هەرێم ناكشێتەوە." وەك ئێن ئاڕتی بڵاویكردووەتەوە.

لە ٢٣ی نیسانی ئەمساڵەوە،سوپای توركیا بەپاساوی هەبوونی بنكە و بارەگای پارتی كارێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە بە ئۆپراسیۆنی چنگی بروسكە و چنگی هەورە تریشقە، بەوەش زیان بە ناوچە سنورییەكانی هەرێم گەیشتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن