ته‌ندروستی میسر هۆكاری سه‌ره‌كی مردنی سه‌میر غانم ی ئاشكرا كرد
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر هۆكاری سه‌ره‌كی مردنی هونه‌رمه‌ندی ناوداری سینه‌مای میسر" سه‌میر غانم" ئاشكرا كرد له‌كاتێكدا ده‌نگۆی جیاواز له‌سه‌ر هۆكاری مردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسده‌كرێت.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ته‌ندروستی میسر" دكتۆر خالید مجاهد" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له پرۆگرامی "علی مسئولیتی"باسی له‌وه كردوه كه هۆكاری سه‌ره‌كی مردنی سه‌میر غانم سست بوونی گورچیله‌كانی بووه نه‌ك ئه‌و هۆكارانه‌ی كه خه‌ڵك باسیده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه غانم به كه‌ڕووی له‌ش گیانی له‌ده‌ستدابێت له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌سانی نه‌خۆش له‌كاتی لاوازبوونی به‌رگری له‌شیان توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ببن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره و ئایدزن و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌رمانی دژه هه‌وكردنیان به‌كارهێناوه كه‌ڕووی ڕه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات و نیوه‌ی ئه‌وانه‌ی توشی ئه‌م جۆره كه‌ڕوه ده‌بن كه هۆكاره‌كه‌ی ژینگه‌ی شێ‌دار و پیسه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.