به‌وێنه.. ئافره‌تێك ته‌واوی پاره‌كانیدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جه‌سته‌ی بكه‌ن به تاتۆ
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خانمێكی ئه‌ڵمانی به‌ناوی" كریستین تریستان" بوه خاوه‌نی ناوبانگێكی گه‌وره له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆی بڵاوكرده‌وه كه هه‌موو جه‌سته‌ی خۆی تاتۆ كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" زه سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 55 ساڵه ماوه‌ی 5 ساڵه تاتۆكردن بۆته بابه‌تێكی گرنگی ژیانی و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت چیتر نه‌یتوانیوه به‌رگه بگرێت له‌وه زیاتر و پێستی بێ تاتۆ ببنێت له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاریداوه ته‌واوی پاره‌كانی خه‌رج بكات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی جه‌سته‌ی بۆ تاتۆ بكه‌ن.
تریستان باس له‌وه ده‌كات بڕی 35 هه‌زار یۆرۆیداوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی جه‌سته‌ی تاتۆ بكات و ئه‌و ده‌ڵێت" مرۆڤ یه‌كجار ده‌ژی پێویسته ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت تاقی بكاته‌وه و منیش زۆرم بیركرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌خۆی بكات"
ئه‌م خانمه خاوه‌نی 159 هه‌زار فۆڵۆوه‌ره له ئینستگرام و به‌رده‌وام وێنه‌ی تاتۆ بڵاوده‌كاته‌وه.