باوكێك منداڵه‌كه‌ی له فه‌یسبووك بۆ فرۆشتن داناوه
ڕاچڵه‌كین-
ڕاپۆرتێكی هه‌واڵی ناوخۆی میسر ئاشكرای كردوه كه ده‌زگا ئه‌مینه‌كان له میسر توانیویانه یه‌كێك له‌و داواكراوانه ده‌ستگیر بكه‌ن كه منداڵێكیان بۆ فرۆشتن له فه‌یسبووك داناوه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌گژاچونه‌وه‌ی كۆچكردن و بازرگانی به مرۆڤ و مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌میسر كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردوه كه له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بانگه‌شه‌ی بۆ فرۆشتنی منداڵه‌كه‌ی كردووه به بڕێكی دیاریكراوی پاره.
ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كراوه ده‌ركه‌وتووه كه كارناكات و پێشینه‌ی تاوانكاری هه‌یه و له ناوچه‌یه‌ك له قاهیره ده‌ژی و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌لای نه‌ماوه و ته‌نها خۆی و منداڵه‌كه‌ی به یه‌كه‌وه ده‌ژین له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه منداڵه‌كه‌ی بفرۆشێت.