ده‌لال دوای توشبوونی به كۆرۆنا چی به‌سه‌رهاتووه؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی نزیك له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی كه خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری"ده‌لال عه‌بدول عه‌زیز" هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو "سه‌میر غانم" ئاشكرای كرد كه له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوو دۆخی ته‌ندروستی ئه‌م خانمه باشتر بووه.
سه‌رچاوه‌كه لێدوانی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری" الوطن" ی میسریداوه و ئاشكرای كردوه كه چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌م خانمه نزیكبۆته‌وه ، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌م خانمه ماوه‌ی یه‌ك مانگه چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه وه‌رده‌گرێت دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ده‌لال تا ئێستاش هه‌واڵی مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی پێ نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپبوون نه‌چێت، له‌دوای هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان چیرۆكی خۆشه‌ویستی ده‌لال و غانم یه‌كێك بووه له چیرۆكه سه‌ركه‌وتووه‌كان كه به‌رده‌وام جێگه‌ی باسی هه‌واداره‌كانیان بوون.