جولی تەمەنی بوو بە 46 ساڵ

ستایل

04/06/2021     ژمارەی بینراو 400

جولی تەمەنی بوو بە 46 ساڵ


ڕاچڵه‌كین- 

ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌دایكبوونی خانمه‌ ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی" ئه‌نجلینا جولی" یه‌ و ته‌مه‌نی ئه‌م خانمه‌ بوو به‌ 46 ساڵ.

جولی لەدایکبووی 4 ی حوزەیرانی 1975  فیلمساز و خێرخوازێکی ئەمریکییە براوەی چەندین خەڵاتە لەوانە خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و  ساڵی 2014 هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەر براد پیت دا کرد و لەساڵی 2016 جیابوونەوە.

ئەنجلینا لەیەکەم فیلمیدا بە منداڵی لەپاڵ باوکی دەرکەوت، کاتێک لەفیلمی لووکین تو گێت ئاوت (1982)ی دەرھێنەر جۆن ڤۆیت (باوکی) بەشداربوو كۆی گشتی سامانەکەی جولی بە 120 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە.

ئه‌م خانمه‌  لەساڵی 2000 لەلایەن گۆڤاری people بەیەکیک لە 50 کەسایەتیەکی جوانەکەی جیهان دیاریکرا.

 لە ساڵی 2013 بەهۆی شێرپەنجەی مەمک و مەترسی بۆ سەر ژیانی ناچاربوو هەردوو مەمکی ببڕێتەوە، زۆری نەبرد توشی نەخۆشی بۆوە لە ساڵی 2015 دیسان ناچار بوو واز لە بەشێک له‌ جه‌سته‌ی‌ بهێنێت ئەویش هێلکەدانی بوو.

وە ئێستاش نەخۆشیەکی هەیە بە ناوی(Bell´s palsy) کە ئەبێتە هۆی شێواندن و تێکدانی نیوەی ڕوخسار و مەترسی جەڵدەی دڵ، بۆیە تا ڕادەیەک ئەکتەرە جوان و تایبەتەکە ژیانی لە مەترسیدایه‌ و سەرەڕای ئەوەش نەوەستاوە لە کارە خێرخوازیەکانی سەرەڕای ئەوەی توشی ناخۆشیەکی زۆریش بۆتەوە لە ژیانی تایبەتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن