راچڵەكین-
لەئاكامی شەڕەچەقۆی نێوان دوو دراوسێ لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی، یەكێكیان بریندار دەبێت و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەش، گیانی لەدەستدا.
سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" ئەمڕۆ هەیینی، بەهۆی شەڕی دوو دراوسێ لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی، كەسێك بەچەقۆ بریندار دەبێت و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەش، گیان لەدەستدەدات."
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، لەبارەی هۆكاری شەڕەكەشەوە ئاماژەی بەوەكرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەكی بەردەستیان لەبارەی هۆكاری شەڕی نێوان ئەو دوو دراوسێیەوە نییە و وتیشی:" هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپیكردووە."