دەرباز كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە یانەی برایەتی دەكات

وەرزش

04/06/2021     ژمارەی بینراو 1066

 راچڵەكین-

دەرباز كۆسرەت رەسول عەلی، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆك، ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و یاریزانانی یانەی برایەتی كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی ئەمساڵی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان.

دەرباز كۆسرەت رەسول، لەپەیامەكەیدا دەڵێ:" بەبۆنەی سەركەوتنتان لە یارییەكانی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان و بەدەستهێنانی نازناوی ئەمساڵی خولەكە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرۆژی یانەو دەستەی كارگێڕی و راهێنەران و یاریزانان تیمی هونەریتان دەكەم و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم."

 دەرباز كۆسرەت رەسول ئاماژە بەوەدەكات:" یانەی وەرزشی برایەتی لە سەرەتای دروستبوونییەوە یەكێكە لە یانە باشەكانی خولەكانی كوردستان و هەمیشە رووی راستەقینەو جوانی وەرزشی نیشانی وەرزش دۆستان داوە، بەم سەركەوتنەتان و بەدەستهێنانی ئەم نازناوە گرنگە دەستكەوتێكی تری گرنگ هاتە سەر خەرمانی كاروانی وەرزشیتان، وەك هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانتانین، ئاواتەخوازم لە یارییەكانی ترو لە خولەكانی تریش هەمیشە پێشەنگ بن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن