توركیا.. دەیان كەسی دیكە بە پەتای كۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا

جیهان

06/06/2021     ژمارەی بینراو 185

راچڵەكین –

ئاماری قوربانیانی پەتای كۆڕۆنا لە توركیا زیاتر دەبێت و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دەیان تووشبووی دیكە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی توركیا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، پێنج هەزارو 386 كەسی دیكە تووشی كۆڕۆنا بوون و 96 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لەو وڵاتە بۆ پێنج ملیۆن و 287 هەزار و 980 حاڵەت بەرزبووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 48 هەزار و 164 حاڵەت.

بەپێی نوێترین ئاماری ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە، توركیا لەریزبەندی وڵاتانی جیهاندا لە پلەی پێنجەمدایە لەڕووی زۆریی ژمارەی تووشبووان و مردن بە كۆڕۆنا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن