شه‌ربه‌تێكی به‌تام بخۆ و له جه‌ڵته‌ی دڵ دووربه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌هه‌ر كاتێكدا بێت مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌ر تاكێك دروست بكات كه پێویستی به چاره‌سه‌ری گتوپڕ هه‌یه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ده‌كرێت به خواردنه‌وه‌ی جۆرێك شه‌ربه‌ت مه‌ترسی توشبوون به‌م حاڵه‌ته كه‌مبكرێته‌وه.
به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش له خوێندا مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌كات، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ باشتر وایه كۆنتڕۆڵی ئه‌م دوو حاڵه‌ته بكرێت.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له گۆڤاری Food Science & Nutrition بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه كه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ته‌ماته به بێ خوێ ئاستی كۆلیسترۆلی خوێن و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت كه هۆكارن بۆ جه‌ڵته‌ی دڵ.
نیشانه‌كانی توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ بریتیه له:
1- ئازاری سنگ و هه‌ستكردن به په‌ستان و ته‌نگه نه‌فه‌سی له ناوه‌ڕاستی سنگ
2- ئازارێكی توند له هه‌ردوو قۆڵ به‌تایبه‌ت قۆڵی چه‌پ دروست ده‌بێت و ده‌فه‌ی شان و چه‌ناگه و مل ده‌گرێت و پشت و سنگ ده‌یداته ئازار.
3- ئاره‌قكردنه‌وه و سه‌رگێژخواردن
4- دڵته‌نگی و دڵه‌ڕاوكێ
5-هێڵنج و كۆكه