نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

ئابوری

08/06/2021     ژمارەی بینراو 226

راچڵەكین –

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 70 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ یەکشەممە بە 71 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەکرابوو.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش بە 68 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ یەکشەممە بە 69 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەکرابوو.

رۆژی سێشەممە 01-06-2021، ئۆپێک پڵەس کۆبووەوە و ئەندامانی رێکخراوەکە و هاوپەیمانەکانی رازیبوون بەوەی درێژە بەو رێککەوتنەی ئێستایان بدەن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کە رۆژێک پێشتر کۆتاییهات.
 
مانگی نیسانی رابردوو 23 وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت بڕیاریاندا لە مانگی ئایار رۆژانە 2.1 ملیۆن بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەوە، ئەوەش بەهۆی گەڕانەوەی خواست لەسەر نەوت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن