پێنج داواكاراو بە ماددەی تیرۆر لەكەركوك دەستگیركران

عێراق

09/06/2021     ژمارەی بینراو 175

راچڵەكین-

 

هێزەكانی سەربە هەواڵگریی سەربازیی، پێنج داواكراویان بەماددەی تیرۆر لەپارێزگای كەركوك دەستگیركرد. 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق بڵاویكردەوە:" پشت بەستوو بە زانیاریی وردی هەواڵگریی، هێزەكانی هەواڵگریی سەربازیی لە وەزارەتی بەرگریی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك، پێنج داواكرایان لە ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای كەركووك دەستگیركردووە كە بە ماددەی چواری تیرۆر داواكرابوون."

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو:" دوو لە داواكراوەكان لە یەكێك لە كێڵگەكانی سنووری ناحیەی شوان، دوو داواكراوی دیكەیان لە ناوچەی تركەڵان و داواكراوەكەی دیكەیش لە بازگەی ئاڵتون كۆپری لەكاتی هەوڵی دزەكردنی بۆ نێو كەركووك، دەستگیركراون."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن