بەفڕۆكە هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا

عێراق

10/06/2021     ژمارەی بینراو 440

راچڵەكین-

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لەرێی سێ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە كرایە ئامانج. وەك شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویكردووەتەوە.
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویكردووەتەوە:" درەنگانێكی شەوی چوارشەممە فڕۆكەخانەی بەغدا لەڕێگەی سێ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە كرایە ئامانج." وتیشی:" فڕۆكەیەك خراوەتە خوارەوە و دواتر وردەكاریی دوو فڕۆكەكەی دیكە رادەگەیەنین."
 
ئەوەش لەكاتێكدا دێت ،شەوی رابردوو، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق رایگەیاند، بنكەی ئاسمانیی بەلەد بە سێ مووشەك هێرشی كراوەتەسەر، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندەین جار بنكەی عەین ئەسەد و بنكەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو كرانە ئامانج و زیانیان لێكەوتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن