لەبارەی لێدوانێكی وەزیری دارایی روونكردنەوە دەدرێت

عێراق

10/06/2021     ژمارەی بینراو 333

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی عیراق  رەتیدەكاتەوە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی رایگەیاندبێت، بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر 100دۆلاری ئەمریكی بگاتە 300 هەزار دینار.  

وەزارەتی دارایی عیراق  ئەمرۆ پێنجشەممەلە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"وەزارەتی دارایی ئەو لێدوانە دروستكراو و هەڵبەستراوە رەت دەكاتەوە، كە بە ناوی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی بڵاویان كردووەتەوە، گوایە بەهای 100 دەبێت بە 300 هەزار دینار".

ئەوەش روونكراوەتەوە: "ئەو لێدوانەی بە ناوی وەزیری دارایی بڵاو كراوەتەوە، هیچ بنەمایەكی نییە و ئامانج لەو كارە دروستكردنی پشێوی و تێكدانی ئابووری و شڵەژانی رای گشتییە".

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، ماوەی چەند رۆژێكە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەزیاتر لە 150 هەزار دیناری عیراقی مامەڵەی پێوەدەكرێـت، ئەوەش مەترسی ئەوەی لای هاوڵاتیان دروستكردووە كە دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر داببەزێت.

شارەزایانی بواری ئابووری لەو بڕوایەدان، ئەگەر بانكی ناوەندی عیراق بە سیاسەتی خۆی نەچێتەوە و دۆخی ئابووری وڵات باش نەبێت، ئەوە بەهای دینار زیاتر دادەبەزێت و ئەوەش زیانی زۆری دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن