پەیەدە دەستگیركردنی سێ بەرپرسی خۆی لەفڕۆكەخانەی هەولێر ئاشكراكرد

کوردستان

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 114

راچڵەكین-

نوێنەری پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند سێ بەرپرسییان لە هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن هێزێكەوە دەستگیركراون.
 
نوری ئەسعەد، نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-6-2021 هەر یەك لە جیهاد حەسەن، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە هەرێمی كوردستان،  مستەفا عوسمان، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی یەكێتی دیموكراتی لە هەولێر،  مستەفا عەزیز، ئەندامی نوێنەرایەتیی پەیەدە، لە شاری هەولێر دەستگیركراون".
 
وتیشی، ئەو سێ كەسە چوونەتە پێشوازی ژمارەیەك رۆشنبیر، كە لە ئەوروپاوە دەهاتن، بەڵام لە فڕۆكەخانە دەستگیركراون. 
 
سەبارەت بە هۆكاری دەستگیركردنی ئەو سێ كەسە، نوری ئەسعەد وتی: " نازانم بۆچی دەستگیركراون، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بۆ ئەو بابەتە لەسەر هێڵە".
 
تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەبارەی دەستگیركردنی ئەو سێ بەرپرسەی پەیەدە رایگەیاندووە:"زانیاریم لەسەر دەستگیركردنی ئەو سێ كەسە نییە." وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن