ناوەڕۆكی دیدارەكەی مستەفا كازمی و باڵیۆزی توركیا ئاشكرا بوو

عێراق

10/06/2021     ژمارەی بینراو 575

راچڵەكین –

سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ باڵیۆزی نوێی توركیا لەبەغدا كۆبووەوەو كازمی داوای پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەنكەرە كرد لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەریی هەردوو وڵات.

ئەمڕۆ 10-6-2021، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازی لە عەلی رەزا كۆنای، باڵیۆزی نوێی توركیا كرد.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی دیدارەكەی ئاشكراكردووەو تێیدا هاتووە، كازمی بە باڵیۆزی توركیای راگەیاندووە، كە عیراق خوازیاری هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەشەكە لەگەڵ ئەنكەرە لەهەموو بوارەكاندا.

هەردوولاش جەختیان لە پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان كردەوە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەریی خاكی یەكتر، بەو جۆرەی كە یارمەتیدەدەر بێت لە بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن