راچڵه‌کین-
ئه‌و دادوه‌ره‌ی مانگی رابردوو له شاری هه‌ولێر، وتی، دژی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستله‌کارده‌کێشێته‌وه، رایگه‌یاندووه، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر گەڕاوه‌ته‌وه سەر کارەکەى.
دادوەر گۆران بەرزنجی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی:"دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە پانزە رۆژ بەسەر پێشکەشکردنی داواکاری دەستلەکارکێشانەوەم و رەزامەندی نەدرا بەڵکو لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری و سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و داواکاری زۆری خەڵکی دڵسۆز داوایان کردووە بەردەام بین ، بۆیە ئێمەش بەرژەوندی گشتیمان لاگرنگترە و باڵاترە و بریارماندا بەردەوام بین لە کارەکانمان".
ده‌شڵێت:"بەهیوای هاوکار و هەماهەنگ بین بۆ سەروەری یاسا و بەدیهنانی دادپەروەری ...خوا خەڵک و خاکی کوردستان پارێزراو بکات".
رۆژی 27-5-2021، دادوەر گۆران بەرزنجی، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگه‌یاند، وه‌ک هەڵوێست وەرگرتنێک دژی بەردەوامی لێبرینی مووچە، ده‌ستله‌کارده‌کێشته‌وه و نامەى دەستلەکارکێشانەوەشی پێشکەشی دادگاى تێهەڵچوونەوەى هه‌ولێر کردووە.