راچڵهکین-
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جارێکی دیکه گاڵته به بایدن دهکات و دهڵێت:" هیوادارم لە کاتی کۆبوونەوەکەتدا لهگهڵ پوتین خەوت لێنەکەوێت".
بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە ١٦ی حوزەیراندا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادەمیر پوتین ئەنجامبدات.
لەو بارەیهوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و باسیلهوهکردووه، لە قۆناغی سەرۆکایەتی خۆیدا لەگەڵ پوتین لە شاری هێلسنکی-ی فینلەندا کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمداریان ئەنجامداوە و نووسیویەتی: "بەپێچەوانەی ئەوەی راگەیاندنە درۆزنەکان دەربارەی کۆبوونەوەکە بڵاویان کردبووەوە، ئەمریکا لەم کۆبوونەوەیەدا رێزی پوتین و رووسیا و زۆر شتی دیکەی بەدەستهێنا".
ترهمپ، دەربارەی کۆبوونەوەکەی پوتین و بایدن نووسیویەتی: "هیوای بەختێکی باش بۆ جۆ بایدن دەخوازم و هیوادارم لە کاتی کۆبوونەوەکەدا خەوت لێنەکەوێت و راستگۆیانەترین داواکارییەکانت بە پوتین بگهیهنیت".