راچڵه‌کین-
دوێنی پێنجشه‌ممه له گوندی عهزیزاوای شاری سلێمانی نزیک چێشتخانه‌ی هه‌زار مێرد دوای ئه‌وه‌ی ژنێک ده‌کوژرێت و ته‌رمه‌که‌ی ده‌سوتێنرێت و دواتریش فڕی ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له فریاکه‌وتنی خێرایی سلێمانی هه‌واڵه‌که‌ی بۆ راچڵه‌کین پشتڕاستکرده‌وه و رایگه‌یاند، دوێنێ له‌گه‌ڕه‌کی عهزیزاوای شاری سلێمانی ته‌رمی ژنێکی ته‌مه‌ن 35 ساڵ دۆزراوه‌ته‌وه که‌دوای کوشتنی سووتێنراوه و دواتر ته‌رمه‌که‌ی فڕێدراوه.
وتیشی:" تاوه‌کو ئێستا ناسنامه‌که‌ی نه‌ناسراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌که‌ی له‌پزیشکی دادی سلێمانییه".
راچڵه‌کین بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر رووداوه‌که په‌یوه‌ندی کرد به سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بیژی پۆلیسی سلێمانی به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌که‌ی نه‌دایه‌وه.