تەقاندنی پشت یان جومگەکان زیانی هه‌یه‌؟

تەندروستی

11/06/2021     ژمارەی بینراو 580

تەقاندنی پشت یان جومگەکان زیانی هه‌یه‌؟


ڕاچڵه‌كین-

لەکاتی سوڕاندنی جومگەکانمان یان پشتمان بەڕادەیەکی کەم هەندێک کات دەنگێک دروست دەبێت لەنێو خۆدا باوە بە تەقاندن، لەڕاستیدا تاکو ئێستا هۆکارە ڕاستەقینەکەی نەدۆزراوەتەوە و هەروەها ئایا لەمەودای درێژ خایەندا دەبێتە چی ساغ نەبۆتەوە، بەڵام سێ بیردۆز بۆ هۆکارەکەی دانراوە کە بریتین لەمانه‌ی‌ خواره‌وه‌ كه‌ دكتۆر ئامانج حەسەن پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت، باسیده‌كات.

1- زۆربەی جومگەکانی کە دەتەقن بە پشتیشەوە شلەیەکی تێدایە کەلەو کاتەدا فشار تێیدا دەگۆڕێت و دەنگێک دروست دەکات.

2- بەهۆی خلیسکانی ژێکان بەسەر کڕکڕاگەکەدا دەبێتە هۆی دروست بوونی دەنگێک لە جومگەکەدا.

3- کاتێک کڕکڕاگە تێکچووەکان بەسەر ئێسکەکاندا دەڕوات دەبێتە هۆی دروست بوونی دەنگ، لە پشتی هەموو بڕبڕەکانماندا جوتێک جومگە هەیە پێی دەوترێت جومگەی لاکانی بڕبڕەکان(synovial joints)، کاتێک دەجوڵێنرێت بۆ ژورەوە یان دەرەوەی جێگەی خۆی دەنگ دروست دەبێت، وە هەستێک دروست دەبێت وەک کەمبوونەوەی فشار. هەروەها بیست خولەکی پێدەچێت تاکو بتوانیت دوبارە ئەو جومگەیە بتەقێنیتەوە.

وەک پێشتر باسمانکرد هۆکاری سەرەکی نەدۆزراوەتەوە و پێ ناچێت لەمەودای دور و نزیکدا کێشە دروست بکات، هەروەها زۆربەی ئەوانەی پشتیان دەتەقێنن هەست بە چاکبونێکی کاتی دەکەن لە پشتیاندا.

کاتێک کە پشتمان دەتەقێت لەوانەیە لەکاتی ئیسراحەتێک بکات بەڵام لە مەودای درێژدا هەندێک ماکی نەخوازراوی لەوانەیە لێ بکەوێتەوە لە کاتی دوبارە تەقاندندا، وەک: 
فشار دروست بوون لەسەر دەمارەکان، تێک چونی جومگەکان یان کڕکڕاگەکان، لەکاتی بونی ناڕەحەتی دوای تەقاندنی پشت یان جومگەکان باشتر وایە لەلایەن پزیشکەوە ببینرێت و چارەسەر بکرێت و دوربکەوینەوە لە دوبارەکردنەوەی تەقاندنەکە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن