سەرۆكی هەرێم بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئیمارات

کوردستان

11/06/2021     ژمارەی بینراو 219

راچڵەكین –

ئەمڕۆ هەینی 11-6-2021، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئیمارات و لەلایەن گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە فڕۆكەخانەی بەتین لە ئەبوزەبی و بە دانانی ئاڵای كوردستان پێشوازی لێكرا.
 
بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە پارتی، بڕیارە سبەینێ شەممە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نهەیان، جێنشینی ئەبوزەبی و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئیماراتی عەرەبی كۆببێتەوەو پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و ئەبوزەبی و پێشهاتەكانی عیراق و ناوچەكە لە گرنگترین ئەو تەوەرانەن كە لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێ دەكرێت.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە لەسەر بانگهێشتانەیەكی فەرمیی محەممەد بن زاید ئال نهەیان سەردانی ئیماراتی كردووە، لەكاتی گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی بەتین لە ئەبوزەبی، لەلایەن ئەحمەد عەلی ئەلسایخ، وەزیری دەوڵەت پێشوازی لێكرا.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن