نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرزبوونەوە

ئابوری

12/06/2021     ژمارەی بینراو 302

راچڵەكین-

 

بەگوێرەی نوێترین ئامارەكانی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ، كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلارو 91 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 72 دۆلارو 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێـت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، هاوكاتە لەگەڵ كەمبوونەوەی یەدەگی عەمباركراوی نەوت لە وڵاتە پیشەسازییە گەورەكانی جیهان، كە كڕیاری سەرەكیی نەوتی خاون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن