به‌وێنه.. ئه‌ستێره‌كه‌ی زه ڤۆیس كیدز بۆته بكوژ
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی میسر ده‌ستگیركردنی معاز عیسا ی ته‌مه‌ن 14 ساڵی ڕاگه‌یاند كه ئه‌ستێره‌ی پرۆگرامی زه ڤۆیس كیدزی عه‌ره‌بی بووه به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له‌ڕێی پیاكێشان به كه‌له‌ی سه‌ری و به‌هۆیه‌وه ئێسكی سه‌ری شكاوه.
معاز به كلیل كێشاویه‌تی به سه‌ری گه‌نجه 15 ساڵه‌كه و ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كان زوو فریایی حاڵه‌ته‌كه‌ی نه‌كه‌وتنایه ئه‌وه دوور نه‌بوو گیان له‌ده‌ست بدات و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه 12 كاتژمێری خایاندوه.
ساڵی ڕابردوو له‌كاتی به‌شداری كردنی له پرۆگرامی" زه ڤۆیس كیدس" ی عه‌ره‌بی معاز توانیویه‌تی ناوبانگێكی زۆر به‌ده‌ست بهێنێت.