بایدن و پوتن كۆبوونەوەی لوتكە ئەنجامدەدەن

جیهان

16/06/2021     ژمارەی بینراو 119

راچڵەكین-

هەریەك لە جۆ بایدن-ی سەرۆكی ئەمریكاو ڤلادیمێر پوتن-ی سەرۆكی رووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە ژنێف كۆبوونەوەی لوتكەی نێوانیان ئەنجامدەدەن.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدا دێت، لەئێستادا پەیوەندی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ، لەزۆربەی بوارەكاندا لەئاستێكی خراپدایە، بەهۆی چەند هۆكارێك، كە لەدایگریكردنی نیمچەدوورگەی "قەرم"ی ئۆكرانیاوە دەستیپێكرد، تا دەستوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنی ئەمەریكا.

دوای ئەوەی (جۆ بایدن) وەك سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرا، پەیوەندییەكانی نێوان ئەو وڵاتە لەگەڵ رووسیا زیاتر ئاڵۆزبوو، تا كار گەیشتە ئەوەی لەماوەی رابردوودا ، بایدن هێرشی توندی كردە (یوتن) و بە " بكوژ" ناوزەدی كرد.

 یەكێكی تر لەو تۆمەتانەی ئەمریكا ئاڕاستەی رووسیای دەكات ، ئەنجامدانی هێرشی ئەلیكترۆنیە دژی ئاژانسە حكومی و كۆمپانیا تایبەتەكان.

دوایین دیداری نێوان پوتن و بایدن لە ساڵی 2011 بووە، ئەوكاتەی "بایدن" جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بوو و پوتنیش سەرۆك وەزیرانی رووسیا بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن