جۆرێك دهرمان توانای سێكسی كهمدهكاتهوه
ڕاچڵهكین-
دەرمان چارهسهری نەخۆشییهكان دەکات، ئازاری کەم دەکاتەوە وتەمەنی درێژ دەکات، بەڵام هەندێک جار دەرمانیش مرۆڤ نەخۆش دەخات، دكتۆر فایهق پزیشكی نهشتهرگهری به نازۆر لهم بابهتهدا زیانهكانی دهرمانی بهرزی كۆلیسترۆڵی خوێن دهخاته ڕوو.
یەکێک لەو دەرمانانەی بۆ چارەسەری بەرزبوونەوەی چەوری خوێن(کۆلیسترۆڵ) بەکاردێت، دەرمانی ستاتینەکانە( Statins) ئەم دەرمانە ٢٢٪ ئەمریکیەکان لە سەروی تەمەنی ٤٥ ساڵییەوە بەکاریدەهێنن،ئەم دەرمانە رێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ و کۆلیسترۆڵی گشتی و چەوری سیانی کەمدەکاتەوە، رێژەی چەوری باشی خوێن زۆردەکات، دڵ لە نەخۆشی جەڵتە دەپارێزێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەم دەرمانە چەندان کاریگەری لاوەکی هەیە، دەبێت پزیشکان و ئەو نەخۆشانەی ئەم دەرمانە بەکاردێنن شارەزاییان لەسەر کاریگەریە لاوەکیەکانی دەرمانەکە هەبێت.
سەرچاوە پزیشکیەکان سەلماندوویانە کە نزیکەی١٠٪ ئەو نەخۆشانەی دەرمانی ستاتین بەکاردێنن، یەکێک یان چەند لەم نیشانانەی خوارەوەیان لیدەردەکەوێت.
1- ئازار و کرژبوونەوەی ماسولکە و بێهێزی.
2- ئازاری جگەر و بەرزبوونەوەی ئەنزیمەکانی جگەر و زەردۆیی.
3- ئازاری گەدە و کەمخۆری و دڵتێکچوون و ڕشانەوە و لاوازبووون.
4- سوربونەوە و هەڵئاوسانی پێست .
5-بەرزکردنەوەی شەکرەی خوێن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم.
6-.سەرئێشە و بیرچونەوە.
7-کەمکردنەوەی هۆرمۆنی تێستیستێرۆن و لاوازی بوونی توانای سێكسی.