بەوێنە.. عەتا سەراوی و لاهور شێخ جەنگی ئاشتبوونەوە

کوردستان

16/06/2021     ژمارەی بینراو 692

راچڵەكین –

عەتا سەراوی سەردانی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی دەكات و دڵنیای دەكاتەوە كە شكۆی یەكێتی و خودی هاوسەرۆكەكان بە خوێنی خۆی دەپارێزێت، دەشڵێت: ئێمە هاوسەنگەرو هاوخەبات و برای یەكترین و ناحەزو نەیارانیش هەرگیز ناتوانن كەلێن بخەنە نێوانمان.

ئەمڕۆ 16-6-2021، عەتا سەراوی چەند وێنەیەكی خۆی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی بڵاوكردووەتەوەو هاوپێچ لەگەڵ وێنەكانیش، نوسینێكی بڵاوكردووەتەوە.

دەقی نووسینەكە:

ئەمڕۆ لەگەڵ برای بەڕێزم كاك عیماد ئەحمەد سەردانی زۆر بەڕێز كاك شێخ لاهور، هاوسەرۆكی (ی،ن،ك)مان كرد، بە گیانێكی برایانەو بە رەوشتی بەرزی مەسولانەو مام جەلال ئاسا و بە سنگێكی فراوان ،گلەیی و گازندەكانی بە تێبینیەوە وەرگرت، بەندەش رونكردنەوەی پێویستم دا و دڵنیام كرد كە ئێمە شكۆی یەكێتی و خودی هاوسەرۆكەكان بە خوێنی خۆمان دەپارێزین. رەخنە لە خۆم دەگرم لە هەر كارو گوفتارێك كە شكۆی یەكێتی لەكەدار بكات و پشتیوانی و هاوكاری تەواوی بەرێزیان دەبین بۆ ئەو ئەركە قورسەی كە لە ئەستۆی بەرێزیان و سەرۆكایەتی یەكێتیە، وەگەرانەوە بۆ پرەنسیپی حیزبی و جێ بەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی كە لە گۆنگرەی چوارو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هەڤاڵ و ئەندام ولایەنگیرانی یەكێتی مانداوە، یەكێتیەكان دڵنیابن كە هەموان هاوسەنگەرو هاوخەبات و برای یەكترین و ناحەزو نەیارانیش هەرگیز ناتوانن كەلێن بخەنە نێوانمان.

لەگەڵ ڕێزی
عەتا سەراوی
۱٦/٦/۲٠۲۱

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن