به‌وێنه.. ڕامبۆ پیرۆزبایی له كچه‌كه‌ی ده‌كات
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
ئه‌كته‌ری ناوداری هۆڵیود " سلڤسته‌ر ستالۆن" ناسراو به ڕامبۆ له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خێزانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و پیرۆزبایی له سكارلیت ی كچی كرد بۆ ده‌رچوونی له قۆناغی ناوه‌ندی.
ستالۆن له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خێزانی كه تیایدا خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی و سێ كچه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتوون و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌یان نوسیویه‌تی" پیرۆزبایی ده‌رچوونی قۆناغی ئاماده‌یی له كچه سهرسوڕهێنهرهكهمان سكارلیت ده‌كه‌م"
ستالۆنی ته‌مه‌ن 74 ساڵ به جلوبه‌رگی ڕه‌نگ سپی و چاولكهیهكی سپی ده‌ركه‌وتووه، چونه ته‌مه‌ن ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ی له شیك پۆشی و ڕێك ده‌ركه‌وتن دوور نه‌خستۆته‌وه.