به‌وێنه.. جانتایه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شوتی ده‌كڕن
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
جانتا یه‌كێكه له كه‌لوپه‌له پێویسته‌كان بۆ كۆكردنه‌وه چه‌ند بابه‌تێك له كاتی چونه ده‌ره‌وه له ماڵ، به‌ڵام تا ئێستا بینیوته جانتایه‌ك به‌تایبه‌ت بۆ شوتی دروست بكرێت؟
كۆمه‌ڵێك له داهێنه‌ران له ژێر ناونیشانی "THE FUN OF CARRYING" تایبه‌ت به ماركه‌ی "Tsuchiya Kaban"بۆ كه‌لوپه‌لی چه‌رمی گرانبه‌ها، بڕیاری ئه‌وه‌یاندا جانتایه‌كی ناوازه تایبه‌ت به كڕینی شوتی (Watermelon Tote) كه له چه‌رمی ئیتاڵی دروستكراوه به‌رهه‌م بهێنن.
بۆچی شوتی؟
ئه‌م جانتایه به شێوه‌ی تۆپی دروستكراوه و ته‌نها شوێنی یه‌ك شوتی تیادا ده‌بێته‌وه، دیزاینه‌ری جانتاكه" یۆسۆكی كادوی" ده‌ڵێت" بیرم له‌وه كرده‌وه كه بۆ وه‌رزی هاوین چی گرنگه و تایبه‌ته بڕیاری ئه‌وه‌مدا كار له‌سه‌ر دروستكردنی جانتایه‌ك بكه‌م كه بۆ هه‌ڵگرتنی شوتی ببێت"
هاوڵاتیانی ژاپۆن زۆر ئاره‌زووی شوتی ده‌كه‌ن و وه‌ك ئایكۆنێكی وه‌رزی هاوین ته‌ماشای ده‌كه‌ن و ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش دوای 6 مانگ چۆته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه.