ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وەڵامی شاسوار عەبدولواحید دەداتەوە

کوردستان

24/06/2021     ژمارەی بینراو 1194

راچڵەکین-

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە هەرزانکردنی نرخی بەنزین وەڵامی  شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەداتەوە و دەڵێت:"  "ئێمە دەستخۆشی لە هەر کەسێک دەكەین نرخی بەنزین بكاتە (500) دینار بەرمەرجێك بۆ كاتی نەبێت".

ئەمڕۆ پێنجشەممە, شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، بەهۆی وەرگرتنی باج و سەرانەی حزبەکانەوە، نرخی بەنزین گران بووە و ئەوان نرخی یەک لیتر بەنزین بە ٥٠٠ دینار دەفرۆشێت و راشیگەیاند، ئەگەر تا یەک هەفتەی تر چارەسەری قەیرانی بەنزین نەکرێت، ئەوا ناوی خاوەنی کۆمپانیاکانی پاڵاوتنی نەوت ئاشکرا دەکات بۆ رای گشتی کە هۆکاری گرانبوونی نرخی بەنزینە

لەبەرامبەردا بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئەگەر شاسوار عەبدولواحید لە توانایدا هەیە كێشەكە چارەسەر بكات دەستخۆشی لێدەكەین، هەروەها ئێمە دەستخۆشی لە هەر بەرێزێك دەكەین نرخی بەنزین بكاتە(500) دینار بەرمەرجێك بۆ كاتی نەبێت و بەردەوام بێت".

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەگەر دابەزاندنی نرخی بەنزین لە لایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە بەردەوام بێت جێگەی دەستخۆشییە، بەڵام  ئەگەر بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیەتی پێویستە دەسەڵاتی جێبەجێكردن رێگە نەدەن و قبوڵی نەكەن، چونکە هاوڵاتیان لە بارودۆخێکى خراپدان".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن