دووجار سووڕی مانگانە لەیەک مانگدا ئاساییه؟
ڕاچڵهكین-
تا ئێستا ڕوویداوە دوو جار لە مانگێکدا سووڕی مانگانەتان بۆ بێت ؟هۆی ئەمە دەتوانێت تێکچونی هۆرمۆنات و کێشەکانی هۆرمۆنی غودە (ڕژێنی دەرەقی)بێت، دكتۆره مهعسومه پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا هۆكاری سهرهكی ئهم حاڵهته باسدهكات.
ئەگەر تێکچوونی سووڕی مانگانە لەسەر تێکچوونی سادەی ئەم هۆڕمۆنانە وەستابێت چارەسەریان زۆربەی کات ئاسان دەبێت. له هوكاره كانی دیكه ی ئه م كیشه یه دەتوانین ئاماژە بە هەندێ هۆکاری وەک دابەزینی خێرای کێش ، دەست پێکردنی تەمەنی نائومێدی ، سترێس و نیگەرانی ده روونیش بدەین.
سووڕی مانگانە دووجار لە مانگێکدا دەتوانێت لە هەندێ خانمی دیکەش کە هەندێ ڕێگای دژە سکپڕبوون ( منع)وەک حەبی منع بەکاردەهێنن لەسێ مانگی یەکەمی بەکارهێناندا ڕووبدات.
هەندێکات خوێنبەربوونێکی کەم و پەڵە ئاسا لە نێوان دوو سووڕی مانگانەدا نیشاندەری ئەوەبێت کە جەستەی ئافرەت لە قۆناغی هێلکەدانانە و ئامادەی تەواوی بۆ سک پڕبوون هەیە.
دووسووڕی مانگانە لە یەک مانگ دا لە ٤٠٪ خانماندا بۆ یەک جاریش بێت لە تەمەندا ڕوودەدات لە ١٠٪ ئەو خانمانەدا پەیوەندی هەیە بە حەبی مەنعەوە.
ئەگەر خوێن بینین لە نێوان دوو سووڕی مانگانەدا هاوکات بێت ڵەگەڵ ئازارێکی زۆردا ،لەوە دەچێت نیشانەی هەندێ حاڵەتی وەکو حەمل لە دەرەوەی ڕەحم بێت ،له م کاتەدا ئەگەر ڕێگاکانی دژەسکپڕبوون بەکار نەهاتبئت، واته ئه كه ر كومانی دووكیان بوون بكرئ، باشتر وایه زووتر سەردانی پزیشکی ئافرەتانی خۆتان بکەن ،چونکە حەملی دەرەوەی ڕەحم یەکێکە لە بارودۆخە مەترسی دارەکان.
ئەگەر تەنها لە یەک مانگدا دووجار سووڕی مانگانەت بۆ هات و مانگەکانی تر ئاسایی بوویت پێویست بە نیگەرانی ناکات چونکە زۆربەی کات بەهۆی تێکچونی کوورته خایەنی هۆڕمۆنەکانەوەیە.
ئەگەر بەردەوام سووڕەکەت له مانكیكدا دوو جار دووباره بیته وه، ئەوە پێوویست بە سەردانی پزیشک و چارەسەری کێشەکەت هەیە.