سووده‌كانی منداڵ خستنه‌ سه‌ر سك

تەندروستی

30/06/2021     ژمارەی بینراو 625

سووده‌كانی منداڵ خستنه‌ سه‌ر سك


ڕاچڵه‌كین-

پێویستە منداڵ جار جار بخرێتە سەر سک ، ئەو کاتانەی بەخەبەرە، باشترین کات دوای پاککردنەوەیەتی ، بۆخەوتن بخرێتەوە سەر پشت، نابێت تەنها جێ بهێڵرێت ، کاتێ خەوی هات بخرێتەوە سەر پشت، دكتۆر شادمان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان زانیاری زیاتر له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.

 شێوازەکەی :
1-سەرەتای لەدایک بونی منداڵ ، دەتوانرێت بخرێتەسەر سنگی دایک بۆ چەند خولەکێک (نزیکەی ٣ خولەک)
2- دواتر وردەوردە زیاد بکرێت ، بخرێتە سەر دەست و کاتەکەی درێژ بکرێتەوە (نزیکەی ٢٠ خولەک)
3- وردە وردە بەرەو چوار مانگ ، دەستەکانی دابنرێت ، خۆی سەر بەرز دەکاتەوە.....

 سودەکانی :
1-ئارامکەرەوەیە بۆ منداڵەکە
2-ڕێگریکردن لە لاربونی پشتەسەر
3-ماسولکەکانی پشت و شان و مل بەهێز دەبن
4-ئاسۆی بینین فراوانتر دەبێت..

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن